تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق ڕوویدا
کەناڵی فەرمی سووریا بڵاوی کردەوە کە تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق پایتەختی ئەو وڵاتە ڕوویداوە.

Syria
سووریا ــ AA
کەناڵی فەرمی سووریا بڵاوی کردەوە کە تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق پایتەختی ئەو وڵاتە ڕوویداوە.
کەناڵەکە لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی ھەندێک پاشماوەی جەنگەوە، تەقینەوەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق پایتەختی ئەو وڵاتە ڕوویداوە.
ھاوکات دەستەی گشتیی فڕۆکەوانی مەدەنی سووریا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دەنگی ئەو تەقینەوەیەی کە لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق بیستراوە، ھۆکارەکەی ھەندێک پاشماوەی جەنگ بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە تەقینەوەکە کاریگەری لەسەر گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق دروست نەکردووە و گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکە بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامن.