جيهان

لێدوانی وەزیری دەرەوەی بەلجیکا لە بارەی داننانی وڵاتەکەی بە دەوڵەتی فەڵەستین دا

"ڕوونتر بڵێم، بە بۆچوونی خۆم، ئەمە بە ڕوونی جینۆسایدە. لەبەرئەمە هێندە گوشارم لە حکوومەتی بەلجیکا کرد تا بڕیاری ڕوون بدات".

Selen Valente Rasquinho  | 03.09.2025 - نوێکردنەوە : 04.09.2025
لێدوانی وەزیری دەرەوەی بەلجیکا لە بارەی داننانی وڵاتەکەی بە دەوڵەتی فەڵەستین دا

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

بڕۆکسل- AA

وەزیری دەرەوەی بەلجیکا و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، ماکسیم پرێڤۆت ئاماژەی بەوە کرد کە بە مەبەستی ناردنی پەیامێکی بەھێز بۆ ئیسرائیل، حکوومەتەکەی بڕیاریداوە دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دا بنێت و ڕووداوەکانی غەززەشی بە "جینۆسایدێکی ئاشکرا" ناوزەد کرد.

لەبارەی بڕیارەکەی دوێنێی حکوومەتی فیدراڵی بەلجیکا بۆ داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین و سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیلدا، پرێڤۆت بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دووا.

پڕێڤۆت دڵخۆشی خۆی نیشاندا بەو ڕێککەوتنەی بەدەستھاتووە، کە ماوەیەکی زۆرە گوشار لە ھاوبەشەکانی دەکات لە حکوومەتی ھاوپەیمانییدا بۆ ئەوەی لەمبارەیەوە بڕیار بدەن.

پڕێڤۆت گوتیشی: "پێموابوو بەرپرسیارییمان هەبوو کە دەبێت بەھۆکاری ئەخلاقی و یاسایی لە بەلجیکا لەناو حکوومەتی ھاوپەیمانییدا واژووی ڕێککەوتنێک بکەین و پەیامێکی بەھێز بۆ ئیسرائیل بنێرین. ئەم پەیامە بە ڕوونی ئەوە دەخاتەڕوو کە پێویستە حکوومەت بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە نەدات بە فراوانبوونی نیشتەجێبوونی نایاسایی و ڕێگرییەکانی بەردەم گەیاندنی ھەموو ھاوکارییە مرۆییەکان کە ڕەوانەی فەڵەستین دەکرێن".

گوتیشی: "ڕوونتر بڵێم، بە بۆچوونی خۆم، ئەمە بە ڕوونی جینۆسایدە. لەبەرئەمە هێندە گوشارم لە حکوومەتی بەلجیکا کرد تا بڕیاری ڕوون بدات".

هەروەها پڕێڤۆت باسی لە دۆخی غەززە کرد و، ڕایگەیاند: "ژمارەیەکی زۆر ژن و منداڵ و زۆر هاووڵاتی دیکە برسێتی دەچێژن. بۆیە ئەمە جێگەی قبوڵ نییە. ھەروەک لە ناوەکەیدا ھاتووە، ئەگەر چارەسەرێکی 'دوو دەوڵەتیی' دەخوازین، ئەوا پێویستیمان بە دوو دەوڵەتە. ئێستا بەھۆی ھەڵوێستی حکوومەتی ئیسرائیلەوە، ئەگەری چارەسەری دوو دەوڵەتیی لە مەترسیدایە. لەبەرئەمە بە دەستپێشخەریی سعوودیە و فەڕەنسا بڕیارماندا بەمەبەستی ناردنی پەیامێکی دیپلۆماسیی بەھێز لە ھەفتەکانی داھاتوودا لە نیویۆرک دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دا بنێین".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın