بەلجیکا بڕیاری دا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت
وەزیرە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانی ئیسرائیل، ئیتامار بن-غڤیر و بێزەلێل سمۆتریچ وەک کەسی نەخوازراو ڕاگەیەندرا.

Brussels Hoofdstedelijk Gewest
بروکسل - AA
حکوومەتی فیدراڵی بەلجیکا، ڕێککەوت لەسەر داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین و سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیلدا.
لەو بارەیەوە، حکوومەتی فیدراڵی بەلجیکا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لە ئەنجامی کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیراندا، گەیشتوونەتە بڕیار لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر ئیسرائیل و داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین.
لەو دەقەی لاورێنس سۆئین، گوتەبێژی ماکسیم پریڤۆت جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە، لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو بەشیکردووە، ئاماژە بە تراژیدیای مرۆیی لە فەڵەستین بەتایبەتی لە غەززە و ئەو کردانەی ئیسرائیل کراوە کە دژی یاسا نێودەوڵەتییەکانن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ھاوکارییە مرۆییەکان بەردەوام لە پێشینەی کاردا دەبن و، وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ باشکردنی دۆخی مرۆیی لە غەززە و ھەڵسەنگاندن بۆ دووبارەکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ھاوکاری لە ڕێگەی ئاسمانییەوە لە شێوەی (Cerulean Skies 2) دەکرێت.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەلجیکا بەردەوام دەبێت لە گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بە فەڵەستینییەکان لە ڕێگەی ھەموو کەناڵەکانەوە.
هاوکات وەزیرە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانی ئیسرائیل، ئیتامار بن-غڤیر و بێزالیل سمۆتریچ وەک کەسی نەخوازراو ڕاگەیەندران.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە وەزیرانی ڕاستڕەوی توندڕەوی ئیسرائیل، ئیتامار بن-غڤیر و بێزالیل سمۆتریچ و سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی حەماس چوونە ژوورەوەیان بۆ بەلجیکا قەدەغە دەکرێت و دەستپێشخەری دەکرێت بۆ هەڵپەساردنی ڤیزاکانیان لە ناوچەی شنگن و، نووسینگەی کۆچبەری بەلجیکا ئەم کەسانە لە سیستمی زانیاری شنگن تۆمار دەکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن