Beşir Kelleci, Muhittin Sandıkçı, Eyüp Elevli, Muhammet Çelik
24 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 25 ئەیلوول 2021
بایبورت – AA
دوای نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، به‌فر ئه‌و گوند و كوێستانانه‌ی داپۆشی كه ده‌كه‌ونه بهرزایییهكانی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی بایبورت، گوموشهانه، ریزه و ئۆردو.
له شه‌وی رابردووه‌وه شه‌پۆلێكی سه‌رما و باران بارین بایبورتی گرتبووه‌وه و له به‌رزاییه‌كانیش بووه به‌فر.
به‌فر هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی دومڵو، كاڤڵاتان، گونبوڵدو و كوێستانه‌كانی سۆغانڵی له بایبورت گرته‌وه. له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فر گه‌یشته ٢٠ سانتیمه‌تر.
هه‌وه‌ها كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فر له كوێستانه‌كانی چاغرانكایا، هوسه‌ر، سامیتساڵ، پۆكوت و ساڵ له ریزه گه‌یشته ١٥ سانتیمه‌تر.
به‌فر له كوێستانی چامباشی و ده‌وروبه‌ری و به‌رزاییه‌كانی ئۆردو و به‌رزاییه‌كانی گوموشهانهش باری و ئه‌و ناوچانه‌ی سپی‌پۆش كرد.