Mehmet Gürkan
24 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2021
هاتای – AA
به‌هۆی سه‌رڕێژبوونی رووباری ئاسی'یه‌وه ئه‌و گیا ئاوییانه‌ی رژانه ناو ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه‌ناراوه‌كانی سامانداغ-یان گرت.
گیا ئاوییه‌كان كه به درێژایی كه‌ناراوه‌كه ده‌ریاكه‌یان داپۆشی دیمه‌نێكی جوانی به ناوچه‌كه به‌خشی.
سه‌رۆكی راوگه‌ی ماسگیری چه‌ڤیك، ئه‌ركان ساغڵامتاش به میدیاكارانی راگه‌یاند به‌هۆی سه‌رڕێژبوونی رووباری ئاسی له ئاكامی باران بارینی به‌خوڕدا، ئه‌و گیا ئاوییانه‌ی رژانه ناو ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه‌ناراوه‌كانی سامانداغیان گرت.
ناوبراو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان بۆ بینینی ئه‌و رووداوه سروشتییه هاتوونه‌ته كه‌ناراوه‌كانی سامانداغ و به پێویستیشی زانی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت.
هاووڵاتییان كه به‌مه‌به‌ستی بینینی ئه‌و دیمه‌نانه روویان له ناوچه‌كه كردبوو، بۆ زیندووهێشتنه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه، وێنه‌یان ده‌چركاند.