Göksel Cüneyt İğde
02 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2022
سیواس – AA
به‌هۆی به‌فربارینه‌وه شاری سیواس سپی پۆشیووه.
له شه‌وه‌وه به‌فربارین شاره‌كه‌ی گرته‌وه و له به‌یانیی ئه‌مڕۆیشه‌وه، به‌فربارین چڕتر بووه‌وه.
به‌هۆی به‌فربارینه‌وه له دووه‌م رۆژی ساڵی نوێ‌دا، گۆڕه‌پانی كۆماری جوانتر ده‌نوێنێت.
دوای ئه‌و به‌فربارینه به‌شێوه‌ی ناوبڕ ده‌باری، شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی سه‌رده‌می سه‌لجوقی و عوسمانییش سپییان پۆشی.
هاووڵاتییان به‌فری سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان و كاسبكارانیش به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی به‌رده‌م شوێنكاره‌كانیان، راده‌ماڵن.
هەروەها تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌فری سه‌رشه‌قامه‌كانیان راماڵی.