Muhammet Çelik
02 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2022
گوموشھانە - AA
بارینی بەفرێکی چڕ لە پارێزگای گوموشھانە باکووری خۆرهەڵاتی تورکیا کە لە دوێنێ شەوەوە دەستیپێکردووە، بەردەوامە.
سپیپۆشبوونی ناوەندی پارێزگای گوموشھانە، بووە دەرفەتێک بۆ منداڵانی ناوچەکە و خانەوادەکانیان تا کاتێکی خۆش لە نێو بەفردا بەسەر ببەن.
عیرفان چیمەنی تەمەن ٧١ ساڵ لە گەڕەکی یەنی مەھەلە، ھاوکاری نەوەکەی کرد لە دروستکردنی پیاوی بەفرین.
عیرفان چیمەن رایگەیاند کە ئەو لەگەڵ نەوەکەی خۆی کاتێکی خۆش لە نێو بەفردا بەسەر دەبات و گوتیشی: "ئێمە پێشتر زۆرجار پیاوی بەفرینمان دروست دەکرد. منداڵان لە ئێستا زۆر بە باشی نازانن پیاوی بەفرین دروستبکەن".
لەلایەکی دیکەوە تیمە پەیوەندیدارەکانی شارەوانی گوموشھانە، شەقام و کۆڵانەکانیان لە بەفری کەڵەکەبوو پاککردەوە.