Behçet Alkan
02 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2022
نێڤشه‌هیر – AA
گه‌شتیارانی بیانی و ناوخۆیی له بنكه‌كانی به‌سه‌ربردنی كاتی خۆش كه له به‌رد هه‌ڵكۆڵدراون و ده‌كه‌ونه نێو دووکەڵکێشی بەردینی سروشتی كاپادۆكیا پێشوازییان له ٢٠٢٢ كرد.
میوانخانه‌كان و شوێنه‌كانی به‌سه‌ربردنی كاتی خۆش كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به ته‌واوی پڕ بووبوون له ئێواره‌وه ده‌ست كرا به چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به سه‌ری ساڵی نوێ.
گه‌شتیاران كه له‌نێو دووکەڵکێشی بەردینی سروشتی كاپادۆكیا پێشوازییان له ٢٠٢٢ كرد تا دره‌نگانی شه‌و كاتیان له‌نێو سروشتی دڵڕفێنی ناوچه‌كه به‌سه‌ر برد.
نمایشی یاریی ئاگرین له‌گه‌ڵ چوونه نێو ساڵی نوێوه، ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌رنجڕاكێشتر كرد كه مێزه به‌ردینه‌كان ده‌كه‌ونه ئه‌وێ.
