Abdullah Shukur
21 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2017
شرناخ - AA
لە ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ئەمنی تورکیا لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە ناوچەی بەستەلار دەرەلاری سەر بە شارۆچکەی ئولودەرە، سەربازێکی تورکیا گیانی لەدەستدا و سەربازێکیش برینداربوو.
بەپێی ئەو زانیاريیانەی لە سەرچاوەکانی ئەمنی دەستکەوتوون، ئۆپەراسیۆنی ٢٣یەمین فەرمادەیی جەندرمەی سنووری ناوچەکە بە ھاوکاری پاسەوانانی گوند لە ناوچەی بەستەلار دەرەلاری سەر بە شارۆچکەی ئولودەرە لە دژی چەکدارانی پەکەکە بەردەوامە.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو سەربازی تورکیا بەھۆی ھێرشی چەکدارانی پەکەکە برینداربوون.
ھاوکات یەکێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی گشتی شرناخ گیانی لەدەستدا.