Andaç Hongur
18 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2018
چاناکكاله - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "ناوه‌ندی شاری عه‌فرین له لایه‌ن ئه‌ندامانی سوپای سووریای ئازاده‌وه كه سوپای توركیا پشتیوانی‌یان ده‌كات له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٠٨:٣٠هوه به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكراوهتهوه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆغان له یاریگای ١٨ی ئادار له رێوره‌سمی رۆژی ١٨ی ئادار بۆ یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدان و ١٠٣یهمین سه‌ركه‌وتنی ده‌ریایی چاناكکاله، داوای لێخۆشبوونی بۆ شه‌هیدانی وڵاته‌كه‌ی كرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆغان گوتی: "ده‌مه‌وێت مژدهیهكتان پێ بده‌م، ناوه‌ندی شاری عه‌فرین له لایه‌ن ئه‌ندامانی سوپای سووریای ئازاده‌وه كه سوپای توركیا پشتیوانی‌یان ده‌كات له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر ٠٨:٣٠هوه به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵكراوهتهوه. ئه‌مڕۆ له ٥٨مین رۆژی ئۆپهراسیۆنهكهماندا عه‌فرینمان به ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ كرد كه چیا و گرد و هه‌موو گۆشه‌یه‌كی به تونێل و دیوار شاردرابوویه‌وه و به ته‌ڵه‌ی گه‌وره چێكکرابوو. ئێستا ئاڵاكه‌مان له‌وێ ده‌شه‌كێته‌وه. ئاڵای سوپای سووریای ئازاد له‌وێ ده‌شه‌كێته‌وه. بچووكترین هه‌نگاومان نه‌ناوه كه تاكه مەدەنییەک خوێن له لووتی بێت. چونكه ئێمه داگیرمان نه‌كردووه. ئێمه ته‌نها چووین بۆ ئاشتیی و له‌ناوبردنی رێكخراوه تیرۆریستیه‌كان".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "وه‌ك گه‌لی تورك دوێنێ له چاناككاله به چ جۆش و خرۆش و شكۆیهكهوه به‌ره‌نگاریمان كرد، ئه‌مڕۆش له‌ناو سنووره‌كانماندا و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانماندا به هه‌مان شێوه به‌ره‌نگاری به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد چی له جه‌رابلوس، راعی، ئه‌لباب و عه‌زاز كرابێت له عه‌فرین و ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی ده‌ورووبه‌ری هه‌مان شت ئه‌نجامده‌درێت و گوتی:
"١٤٠ هه‌زار كه‌س گه‌ڕانه‌وه جه‌رابلوس. ئێستا خوشك و برا عهفرینییهكانیشمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه عه‌فرین. له‌كاتێكدا جێی تیرۆریستانی (عه‌فرین) ده‌سڕێته‌وه، له‌هه‌مان كاتدا هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه له ژێرخانیهوه تا سه‌رخانی بنیاتبنرێته‌وه. هه‌موو جۆره هه‌نگاوێك ده‌نێین تا ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له وڵاته‌كه‌ماندا یان شوێنی دیكه‌دا ده‌ژین بۆ ئه‌وه‌ی له كورتترین ماوه‌دا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان و سه‌ر ماڵ و حاڵیان. له ناوه‌ندی شاری عه‌فرین چیتر پارچه په‌ڕۆكانی رێكخراوی تیرۆریستیی نا، به‌ڵكو سیمبوله‌كانی خۆشگوزه‌رانی و ئاسایش ده‌شه‌كێنه‌وه. له ئێستادا ئاڵای توركیا ده‌شه‌كێته‌وه، ئاڵای سوپای سووریای ئازاد ده‌شه‌كێته‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆغان گوتیشی: "هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وانه‌مان له چاناكکاله كه به زرێپۆشه شكۆمهندهكانیان و ئه‌و سه‌ربازانه‌یان كه له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه كۆیان كردبوونه‌وه و ده‌یانویست سه‌ركه‌وتنی پێشوه‌خت بگێڕن، تێك‌شكاند، ئه‌وانه‌شمان تووشی سه‌رسووڕمان كرد كه وایانده‌زانی رێڕه‌وی تیرۆریان له‌سه‌ر سنووره‌كانمان دامه‌زراندووه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌گه‌ر پێویست به قسه‌كردنی ئاشكرا بێت ئه‌وا پێموایه كه نه‌توانراوه ئه‌و جه‌نگه گه‌وره‌یه، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه، هێشتا به چه‌ند هۆنراوه‌یه‌ك، به چه‌ند رۆمانێك، به چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك باس بكرێت. به‌داخه‌وه ئێمه گه‌لێكین زۆر لێهاتوون له مێژوو تۆماركرندا، به‌ڵام به هه‌مان پله سه‌ركه‌وتوونین له نووسینه‌وه‌یدا. راستیی چاناككاله جه‌نگێك بوو كه باس ناكرێت، به‌ڵام زیندووه. سه‌ره‌رای ئه‌وه پێموایه كه زۆر كارمان هه‌یه بیكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاناككاله به شێوه‌یه‌كی نموونه‌یی بۆ نه‌وه‌ی نوێ بگوازینه‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواتر گوتی: "گه‌له‌كه‌مان له 15ی ته‌مووزدا نیشانی هه‌موو جیهانیدا كه ئیمان و بوێری له دڵیدا به‌هێزه. تهماشایانكرد له ناوه‌وه هیچ ناكرێت، ئه‌مجاره له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمان هه‌ڵسان به گه‌مارۆدانی وڵاته‌كه‌مان. به‌درێژایی 911 كیلۆمەتر سنوورمان له‌گه‌ڵ سووریادا، ئه‌و هه‌وڵه‌شمان سه‌ره‌تا به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، پاشان به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون له‌ناوبرد و له‌ناوی ده‌به‌ین. سوپاس بۆ خوا زنجیری رێڕه‌وی تیرۆر له ئێستادا له چوار خاڵه‌وه شكاوه. ئه‌وه‌ی ماوه له كورتترین ماوه‌دا دانه دانه ده‌یانشکێنین و ئه‌و گه‌مه‌یه به ته‌واوه‌تی تێكده‌ده‌ین".