Ferdi Türkten
12 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشوازیی كرد له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی گرووپی پێشخستنی ئۆتۆمبێل له توركیا TOGG.
كۆبوونه‌وه‌كه دوور له چاوی كامێرا‌كان له كۆشكی كۆماریی ئه‌نجام دا.
هه‌ریه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی TOGG، ره‌فعه‌ت هیجاركڵیئۆغڵوم تونجای ئۆزیلهان، بوله‌نت ئاكسو، ئه‌حمه‌د نه‌زیف زۆرڵو، فوئاد تۆسیاڵی و به‌ڕێوه‌به‌ری باڵای TOGG، گورجان كاراكاش به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرد.
هه‌روه‌ها وه‌زیری پیشه‌سازیی و ته‌كنه‌لۆجیا، مسته‌فا ڤارانك و وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، لوتفی ئه‌لوان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.