Sarp Özer
18 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 19 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و گوته‌بێژی حكوومه‌ت، به‌كر بۆزداغ رایگه‌یاند "هێشتا كارمان ته‌واونه‌بووه، زۆر كار هه‌یه كه ده‌بێت ئەنجامی بدەین، به‌ڵام له عه‌فرین تیرۆر و تیرۆریستان ته‌واوبوون. گوشار و سته‌می سه‌ر خه‌ڵكی عه‌فرین كه رێكخراوی تیرۆریستیی دروستیكرد بوو كۆتایی هات. ئیدی خه‌ڵكی عه‌فرین له ئازادیی، ئاسایش، ئاسووده‌یی، ئاشتیی و سه‌قامگیریدا ده‌ژین".
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له هه‌ژماری خۆری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه، بەکر بۆزداغ باسی له‌وه كرد كه پاككردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی عه‌فرین له بۆمب درێژه‌ی هه‌یه و رایگه‌یاند:
"هێشتا كارمان ته‌واونه‌بووه. سه‌ره‌تا عه‌فرین له بۆمب و چه‌ك داده‌ماڵدرێت. پاشان شوێنه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به عه‌فرین كۆنترۆڵدهكرێت و ناوچه‌كه له تیرۆریستان و بۆمب و چه‌ك داده‌ماڵدرێت. له‌و شوێنانه‌ی له تیرۆر داده‌ماڵدرێت و كۆنترۆڵدهكرێت هه‌نگاوی خێرا ده‌نرێن بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیان تیایاندا، ژێرخان و ژێرخانیان بنیاتده‌نرێته‌وه، رێوشوێن ده‌گیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربه‌ست نه‌یه‌ته به‌رده‌م گه‌یاندنی خۆراك و پێداویستی ته‌ندروستی، برینه‌كان ساڕێژدهكرێن و دووباره ئاسووده‌یی، ئاشتیی و سه‌قامگیری بنیاتده‌نرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا كارمان ته‌واونه‌بووه، زۆر كار هه‌یه كه ده‌بێت ئەنجامی بدەین، به‌ڵام له عه‌فرین تیرۆر و تیرۆریستان ته‌واوبوون. گوشار و سته‌می سه‌ر خه‌ڵكی عه‌فرین كه رێكخراوی تیرۆریستیی دروستیكردبوو كۆتایی هات. ئیدی خه‌ڵكی عه‌فرین له ئازادیی، ئاسایش، ئاسووده‌یی، ئاشتیی و سه‌قامگیریدا ده‌ژین. رێڕه‌وی تیرۆر و پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی/دروستكردنی ده‌وڵه‌تی تیرۆر رووخێنرا. له‌گه‌ڵ كۆنترۆڵكردنی عه‌فریندا رێكخراوه تیرۆریستیه‌كانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌یان خۆشده‌وێت و پشتیوانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی شوێن پرۆژه‌ی نوێ كه‌وتبوون له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیانه‌دا له ناوچه‌كه‌دا جارێكی دیكه شكستیان هێنا".