Ekrem Payan,Hemın Othman Mohammed
18 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2017
شرنه‌خ - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوتەبێژی حکوومەتی توركیا، به‌كر بۆزداغ سه‌باره‌ت به ئابڕووچوونی دوژمنایه‌تی ئه‌تاتورك و ئه‌ردۆغان له مانۆڕی ناتۆدا رایگه‌یاند: "چۆن له رابردوودا حه‌وت ده‌وڵه‌ت نه‌یانتوانی غازی موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك و هاووڕێیانی شكستپێبهێنن و له‌ناویانبه‌رن، ئه‌مڕۆش ناتوانن سه‌ركه‌وتووبن له شكستپێهێنان و له‌ناوبردنی سه‌ركۆماری ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان. گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو كات زیاتر پشتیوانی له سه‌ركۆماره‌كه‌ی ده‌كات".
به‌كر بۆزداغ له شرنه‌خ بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئابڕوچوونه‌كه‌ی ناو مانۆڕه‌كه‌ی ناتۆ ریسوایی و نزمییه‌كی گه‌وره‌یه و، باسی له‌وه كرد كه ئه‌وانه‌ی دوژمنایه‌تی توركیا ده‌كه‌ن ئه‌و سهركردانەیان خۆشناوێت كه شه‌یدای گه‌ل و ده‌وڵه‌تی توركن و، شه‌و و رۆژیان خستووه‌ته سه‌ر یه‌ك بۆ گه‌شه‌پێدان، پێشخستن و به‌ره‌و پیشبردنی توركیا له هه‌موو بوارێكدا، له‌به‌رئه‌وه نه‌یانتوانیوه دوژمنایه‌تیان بۆ ئه‌وانه بشارنه‌وه.
بۆزداغ گوتیشی: "دوای نزیكه‌ی 100 ساڵ، هاریكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بینین دژ به به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان. به‌داخه‌وه ده‌بینین و بینیمان كه ئه‌و هاریكارییه بوێری داوه‌ته سه‌ربازێكی ناو مانۆڕه‌كه سه‌ركرده‌ی ئه‌مرۆی وڵاتیكی ئه‌ندام له ناتۆ و هه‌م دامه‌زرێنه‌ری بكاته ئامانج. چۆن له رابردوودا حه‌وت ده‌وڵه‌ت نه‌یانتوانی غازی موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك و هاووڕێیانی شكستپێبهێنن و له‌ناویانبه‌رن، ئه‌مڕۆش ناتوانن سه‌ركه‌وتووبن له شكستپێهێنان و له‌ناوبردنی سه‌ركۆماری ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان. گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو كات زیاتر پشتیوانی له سه‌ركۆماره‌كه‌ی ده‌كات".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوتەبێژی حکوومەتی توركیا، به‌كر بۆزداغ باسی له گرنگی داوای لێبووردنی سكرتیری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ كرد و، گوتی: "ئه‌گه‌ر دوورخسنەوەی ئه‌و سه‌ربازه‌ی ئه‌و كاره‌ی كردووه كاتیش بێت گرنگه. به‌ڵام له‌م خاڵه‌دا پێموایه كه به‌ڕێوه‌به‌رانی ناتۆ، ئه‌وانه‌ی له ناتۆدا ئه‌ركیان هه‌یه به‌رپرسیاریتیان هه‌یه. ده‌بێت ئه‌وانه له‌و خاڵه‌دا لێپرسینه‌وه‌کان فراوانتر بکەن و كاری پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌وانه ئه‌نجام بده‌ن جا ههركهسانێك بن كه ئه‌و كاره نزمه‌یان كردووه و بوێریان داونه‌تێ".