جيهان, ئابووری

هاکان فیدان: "ڕێککەوتنی نێوان کۆمپانیا نەوتییەکانی تورکیا و پاکستان هەنگاوێکی زۆر گرنگە"

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان: "ئەو ڕێککەوتنەی لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا لە نێوان کۆمپانیای نەوتی تورکی و کۆمپانیاى نەوتی نیشتمانیی پاکستان واژووکرا، هەنگاوێکی زۆر گرنگە".

Sümeyye Dilara Dinçer  | 09.07.2025 - نوێکردنەوە : 09.07.2025
هاکان فیدان: "ڕێککەوتنی نێوان کۆمپانیا نەوتییەکانی تورکیا و پاکستان هەنگاوێکی زۆر گرنگە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان ئاماژەی بەوە کرد بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ پاکستان کراوە، کۆمپانیا تورکییەکان لە کەناراوەکانی پاکستاندا بەدوای نەوت و غازدا دەگەڕێن، ئەمەش دەبێتە کاری یەکەم.

دوای کۆبوونەوەیان لە ئیسلام ئاباد، وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان و جێگری سەرۆکوەزیرانی پاکستان و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، محەمەد ئیشاک دار، کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ساز کرد.

وەزیری دەرەوەی تورکیا فیدان، ئاماژەی بەوە کرد کە ھەوڵەکان بۆ بەرزکردنەوەی قەبارەی بازرگانی ھاوبەش لە نێوان تورکیا و پاکستان بۆ پێنج ملیار دۆلار بەردەوامن و، هەڵسەنگاندن لە بارەی میکانیزمەکانی ھاریکاری دەربارەی کانەکان، غازی سروشتی، نەوت و توخمە دەگمەنەکان کراوە.

گوتیشی: "ئەو ڕێککەوتنەی لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا لە نێوان کۆمپانیای نەوتی تورکی و کۆمپانیاى نەوتی نیشتمانیی پاکستان واژووکرا، هەنگاوێکی زۆر گرنگە".

هاکان فیدان باسی لەوە کرد بەپێی ڕێککەوتنەکە کۆمپانیا تورکییەکان لە کەناراوەکانی پاکستاندا بەدوای نەوت و غازدا دەگەڕێن، ئەمەش دەبێتە کاری یەکەم و، گوتی: "ئەمە یەکێکە لەو دەستکەوتانەی لە ئەنجامی کارێکی ڕێکخراوتر و پلان بۆ داڕێژراوتر بەدەستهاتووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın