سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له توركيا کرد

Arbil
هەولێر - AA
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق نێچيرڤان بارزانى بە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە سەربازانی تورکیا لە ئەشکەوتێکی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، سەرەخۆشی ئاراستەی تورکیا کرد.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە نامەیەکدا بۆ وه‌زيرى به‌رگريى توركيا ياشار گوله‌ر، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی تورکیا، خێزان و کەسوکاری ئەو شەهیدانە کردووە کە لە ئەشکەوتێکی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ کە لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستییەوە بەکاردەهێنرا، بەهۆی غازی مێتانەوە شەهید بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە: "به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له نامه‌كه‌يدا وێڕاى ده‌ربڕينى هاوسۆزى و هاوخه‌مى، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ى بۆ برينداران خواست، هه‌روه‌ها جه‌ختى له به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه بۆ سه‌رخستنى ئاشتى و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن