عێراق

پاراستنی ئاسایشی عێراق مژاری سەرەکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و قاسم ئەعرەجی بووە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی ئاسایشی عێراق و هەماهەنگی نێوان سوپای وڵات و هێزەکانی پێشمەرگەی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق قاسم ئەعرەجی تاوتوێ کرد.

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 09.07.2025 - نوێکردنەوە : 09.07.2025
پاراستنی ئاسایشی عێراق مژاری سەرەکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و قاسم ئەعرەجی بووە

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، قاسم ئەعرەجی کرد.

لە پێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: "پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی عێراق و گرنگی هەماهەنگی و هاریکاری نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە و هەوڵ و هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا تاوتوێ کراوە".

ڕاشيگەیاندوە کە: "دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌ و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه‌ و كاركردن بۆ دوورهێشتنه‌وه‌ى عێراق و تێوه‌نه‌گلانى له‌ كێشه‌ و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات باسی لێکراو".

بارزانی و ئەعرەجی هەروەها پاراستنی ئارامى و ئاسايشى سنووره‌كانیان تاوتوێ کردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın