عێراق

سەرۆکوەزیران بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق مەحمود مەشهەدانی کرد

Fakhradin Ibrahim Mohammad  | 06.07.2025 - نوێکردنەوە : 07.07.2025
سەرۆکوەزیران بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق مەحمود مەشهەدانی کرد

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق مەحمود مەشهەدانی کرد.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، "گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، بە تایبەتی بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان" تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا وێرای ئاماژەدان بە پێویستی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها ڕاگەیاندراوە، "لە گفتوگۆکاندا، جەخت لە پێویستیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی عێراق و مافە دەستوورییەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان کرایەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın