Fakhradin Ibrahim Mohammad
23 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2025
هەولێر - AA
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پارچە مووشەکێک لە زەوییەکی کشتوکاڵی لە گوندی بەشارەت لە پارێزگای هەڵەبجە کەوتووەتە خوارەوە.
بە پێی ئەو زانیارییە کە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دەستی کەوتووە، پارچەی مووشەکێک کە دەگوترێت، ئێرانییە، لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا لە گوندی بەشارت نزیک چیای سوورێن، کە نزیکە لە سنوورەکانی ئێران، کەوتووەتەوە.
بە هۆی تەشەنەکردنی گرژییەکان لە ناوچەکە و پێکدادانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، لە میانی ١١ ڕۆژی ڕابردوودا چەندین پارچەی مووشەک و یان فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان کەوتووەتە خوارەوە.