یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستپێدەکاتەوە

Arbil
هەولێر -AA
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر ١٥:٠٠ دوای نیوەڕۆ، یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەست پێدەکاتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای سەرھەڵدانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە ١٣ی حوزەیران، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق ڕاگیرابوون و بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی ھەرێم، لەمیانی ١٢ ڕۆژدا ھەزار و ٢٨٣ گەشت لە ھەرێمی کوردستان ڕاگیرابوون.
کردنەوەی ئاسمانی عێراق بە ڕووی گەشتەکاندا، دوای ئەوە دێت کە شەوی ڕابردوو سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ ڕایگەیاند کە ھەریەک لە ئێران و ئیسرائیل پێشنیازی ئاگربەستیان قبوڵکردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن