Ebru Şengül Cevrioğlu
26 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2022
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەرمیلێک خاوی برێنت بە ١١١ دۆلار و ٢٥ سەنت فرۆشرا.
دوێنێ، نرخی خاوی برێنت گەیشتە ١١٢ دۆلار و ٣٨ سەنت و رۆژەکەی بە ١١١ دۆلار و ١٢ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:١٧ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا ٠،١١ بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ١١١ دۆلار و ٢٥ سەنت، مامەڵەی پێوە کرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ١١٠ دۆلار و ٧٧ سەنت فرۆشرا.
هەفتەی رابردوو یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا زیاتر لەوەی پێشبینی دەکرا، کەمیان کرد و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان هەبوو.
فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد هەفتەی رابردوو یەدەگەکانی نەوتی ئەو وڵاتە یەک ملیۆن بەرمیل (بەڕێژەی سەدا ٠،٢) کەمی کردوە و بووە بە ٤١٩ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل. ئەمە لە کاتێکدا کە چاوەڕوان دەکرا ٦٩٠ هەزار بەرمیل، کەم بکات.
واش چاوەڕوان دەکرێت هەفتەی داهاتوو، سەرکردەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا پاکێجێکی سزا پەسەند بکەن کە راگرتنی هەناردەکردنی نەوت لە رووسیاوە یەکێکە لە بەندەکان، ئەمەش نیگەرانی بەرامبەر کەمبوونەوەی خستنە بازاڕی نەوت دروست کردووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان.
دوێنێ سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، چارلێس میشێل ئەوەی ئاشکرا کرد کە دڵنیایە لەوەی ئەنجوومەنەکە لە کۆبوونەوەی ٣٠ی ئایاردا لەسەر وەستاندنی هاوردەکردنی نەوت لە رووسیاوە، رێکدەکەوێت.
لە لایەکی دیکەشەوە بەردەوامی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین، رێگرە لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت.