نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ بۆ چوار ھەزار و ٧٠٠ دۆلار بەرزبووەوە
دوای لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کۆتاییھێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران، نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ١،٤ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە چوار ھەزار و ٧٠٠ دۆلار.
Rabat
ڕەبات ــ AA
نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ١،٤ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ بەڕێژەی ١،٤ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە چوار ھەزار و ٧٠٠ دۆلار.
ھاوکات لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا، بەھای دۆلار ڕووی لە دابەرزینی کرد.
ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و دابەزینی بەھای دۆلار لە بازاڕەکاندا بۆ لێدوانێکی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە بارەی کۆتاییھێنان بە شەڕ دژبە ئێران دەگەڕێتەوە.
دوێنێ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە بەم زووانە، شەڕی دژبە ئێران کۆتایی پێ دێت.
