جيهان, ئابووری

خاوی برێنت بە ٩٩،١٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

بەھۆی لێدوانێکی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی کۆتاییھێنان بە شەڕی دژبە ئێران، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٤،٦ لە سەدا، دابەزینی تۆمار کرد.

Khalid Mejdoub  | 01.04.2026 - نوێکردنەوە : 01.04.2026
خاوی برێنت بە ٩٩،١٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

Rabat

ڕەبات ــ AA

نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٩ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٤،٦ لە سەدا، دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٩ دۆلار و ١٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ھەروەھا بە ھەمان شێوە، ھەر ئەمڕۆ، نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی چوار لە سەدا دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ھۆکاری دابەزینی نرخی نەوتی برێنت و خاوی ڕۆژئاوای تێکساس بۆ لێدوانێکی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە بارەی کۆتاییھێنان بە شەڕ دژبە ئێران دەگەڕێتەوە.

دوێنێ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە بەم زووانە، شەڕی دژبە ئێران کۆتایی پێ دێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın