زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
Lebanon
بەیروت ــ AA
لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی باشوور و ڕۆژھەڵاتی لوبنان، ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوون.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی لوبنان "NNA" بڵاویکردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، زنجیرەیەک ھێرشیان کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی باشوور و ڕۆژھەڵاتی لوبنان.
باسی لەوەش کردووە کە لە ئاکامی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک کەس کوژراون و برینداربوون.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە بەھۆی ھێرشانەکەوە، تەزووی کارەبا لە ھەندێک لەو ناوچانەی باشوور و ڕۆژھەڵاتی لوبنان پچڕاوە، ھەروەھا زیانێکی زۆری ماددیش بەر ژمارەیەک خانوو کەوتوون.
