نوعمان کورتوڵمووش: "یاسای لەسێدارەدان لە ئیسرائیل بەردەوامیدانە بە داگیرکاری لە ژێر پەردەی یاسادا"
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتوڵمووش: "(یاسای لەسێدارەدان لە ئیسرائیل) پەسەند کردنی ئەو یاسایە لە کەنیسێت بەردەوامیدانە بە یاسای داگیرکاری لە ژێر سێبەری یاسای سزاداندا".
TBMM
پەرلەمانی تورکیا - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوعمان کورتوڵمووش لەبارەی یاسای لەسێدارەدان لە ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەوە بەردەوامیدانە بە داگیرکاری لە ژێر پەردەی یاسادا.
نوعمان کورتوڵمووش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لەبارەی پەسەندکردنی یاسای لەسێدارەدانی بەندکراوە فەڵەستینییەکان لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیادا هاتووە: "پەسەند کردنی ئەو یاسایە لە کەنیسێت بەردەوامیدانە بە یاسای داگیرکاری لە ژێر پەردەی یاسای سزاداندا".
نوعمان کورتوڵمووش هەروەها نووسیوێتی: "ئەو بابەتە ئیتر تاقیکردنەوەی ڕەوشت، سیاسەت و شارستانیەتە. هەموو دەوڵەتەکان پێویستە هەڵوێستی خۆیان ڕابگەیەنن".
