ئابووری, عێراق

عێراق لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا بە بەھای شەش ملیار و ٨١٤ ملیۆن و ٥٨٥ ھەزار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

Zana Natık Kerem  | 26.03.2026 - نوێکردنەوە : 26.03.2026
عێراق لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا بە بەھای شەش ملیار و ٨١٤ ملیۆن و ٥٨٥ ھەزار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

Arbil

ھەولێر ــ AA

داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا گەیشتووەتە، شەش ملیار و ٨١٤ ملیۆن و ٥٨٥ ھەزار دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بە پشتبەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێڕاق (سۆمۆ) داهاتی فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگیی شوباتی ئەمساڵ بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بڕی ئەو نەوتەی کە لە مانگی شوباتدا ھەناردەکراوە، ٩٩ ملیۆن و ٨٧٢ ھەزار و ٢٢٠ بەرمیلی نەوت بووە کە کۆی گشتی داھاتەکەیشی گەیشتووەتە، شەش ملیار و ٨١٤ ملیۆن و ٥٨٥ ھەزار دۆلار.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە کە لە مانگی ڕابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٩٣ ملیۆن و ٣٤٩ ھەزار و ٤٨٠ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراوی ھەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیھان، پێنج ملیۆن و ٥٥١ ھەزار بەرمیل و ٦١٠ بەرمیل بووە، ھەروەھا بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگەی گەیارە لە نەینەوا، گەیشتووەتە ٩٧١ ھەزار و ١٣٠ بەرمیل.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە سێی ئەم مانگەوە، ھەناردەی نەوتی عێراق لە بەندەرەکانی باشووری ئەوە وڵاتەوە، بەھۆی داخستنی گەرووی ھورمزەوە وەستاوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın