Rabat
ڕەبات ــ AA
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە وادەی ئەنجامدانی دانوستانی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕ نزیکبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەھۆی ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپەوە، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی پێنج لە سەدا، دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٩ مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھەروەھا بە ھەمان شێوە، ھەر ئەمڕۆ، نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٣،٦ لە سەدا دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٨٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
