Khalid Mejdoub
25 ئادار 2026•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2026
ڕەبات ــ AA
نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی دوو لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ بەڕێژەی دوو لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە چوار ھەزار و ٥٥٥ دۆلار.
ھاوکات لە بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا، بەھای دۆلار ڕووی لە دابەرزینی کرد.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا، بۆ ئەو دەنگۆیانە دەگەڕێتەوە کە باس لەوە دەکەن، ئەمریكا گرنگی بە کۆتاییھێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێراندا دەدات.