Firdevs Yüksel
20 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، بە ٥٦ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت بەرزبووەوە بۆ ٥٦ دۆلار و ٠٨ سەنت و بە ٥٥ دۆلار و ٩٠ سەنت رۆژەکەی تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٤٩دا بە بەراورد بە کاتی داخستن بە رێژەی لە سەدا ٠،٧٩ بهرزبوونهوهی بەخۆیەوە بینی و بە ٥٦ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
ھەر لەو کاتەدا یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساس بە ٥٣ دۆلار و ٤٤ سەنت فرۆشرا.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٥٦ دۆلار و ٣٥ سەنت بۆ ٥٧ دۆلار و ٥٤ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٥٥ دۆلار و ١٦ سەنت بۆ ٥٣ دۆلار و ٩٧ سەنت بمێنێتەوە.