Övünç Kutlu,1 23
28 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٥٠ دۆلار و ١٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٥٢ دۆلار و ٦٤ سه‌نت و به ٥١ دۆلار و ٢ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٨:٥٦دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٧٢ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٥٠ دۆلار و ١٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٤٥ دۆلار و ٥٣ سه‌نت فرۆشرا.
چاوه‌ڕێ ده‌كرا نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ خواست له سه‌ر نه‌وت له سه‌رتاسه‌ری جیهان به تایبه‌ت وڵاتانی ئاسیا و ئه‌ورووپا كه‌م ببێته‌وه ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌های نه‌وت له ١٤ مانگی دواییدا داببه‌زێت بۆ نزمترین ئاست.