Zana Natık Kerem
01 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە حکوومەتی هەرێم هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی جوڵەی بازرگانی لەگەڵ تورکیا بەردەوام بێت و هەروەها جموجۆڵی بازرگانی سەر سنوورەکان رێکبخرێتەوە.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "پاش ئەوەی دەنگۆی راگرتنی جموجۆڵی بازرگانی لە سنووری نێوان هەرێم وتورکیا بڵاوبوویەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێکی خۆی خستوەتە گەڕ بۆ ئەوەی جوڵەی بازرگانی نێوان هەردوو لا بەردەوام بێت وهەروەها جموجۆڵی بازرگانی سەر سنوورەکان رێکبخرێتەوە بە لە بەر چاوگرتنی رێکارەکانی خۆ پاراستن".
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیشی لەوە دەکاتەوە کە "هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان درێغی ناکات لە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بە جۆرێک کە کاریگەری لە سەر جموجۆڵی بازرگانی وبازاڕی ناوخۆ نەکات".