Mohammad Farid Mahmoud Abdullah
02 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2020
ئیستانبوڵ - AA
بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژمارەیەک وڵاتی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە لە مامەڵەکانی کۆتا هەفتەی رابردوودا، سامانی ٥٠٠ سەرمایەدار بە ٤٤٤ ملیار دۆلار کەمیکردووە.
لەئێستادا جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) لە ٦٠ وڵات بڵاوبووەتەوە کە بە هۆیەوە لە مامەڵەکانی کۆتا هەفتەی رابردوودا، بازاڕەکانی جیهان زیانێکی زۆریان کردووە.
بەپێی رووپێوییهكی ئاژانسی ئانادۆڵو کە پشتبەستن بە لیستی بلومبێرگ تایبەت سەرمایەدارانی جیهان بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە کە بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ژمارەیەک وڵاتی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە لە مامەڵەکانی کۆتا هەفتەی رابردوودا، سامانی ٥٠٠ سەرمایەدار کە کۆمپانیاکانیان لە کەرتی تەکنەلۆجیا کار دەکەن، بە ٤٤٤ ملیار دۆلار کەمیکردووە.
لە لیستەکەدا ناوی دامەزرێنەری کۆمپانیای ئامازۆن، جیف بیزۆس لە ریزبەندی یەکەمدا هاتووە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە مامەڵەکانی کۆتا هەفتەی رابردوودا، سامانەکەی بە ١١ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار کەمیکردووە و لە ١١٦ ملیار دۆلار جێگیربووە.
هەروەها سامانی دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، بیل گەیتس-ش هەر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە کۆتا هەفتەی رابردوودا، بە یەک ملیار و ٥٨٠ ملیۆن دۆلار کەمیکردووە و لە ١٠٩ ملیار دۆلار جێگیربووە.
ئاماژە بەوەیشکراوە کە هەر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە کۆتا هەفتەی رابردوودا سەرمایەداری فەڕەنسی و دامەزرێنەر و سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی گرووپی "لویس ڤیتۆن"، بێرنارد ئارنۆڵت سامانەکەی بە نۆ ملیار و ١٤٠ ملیۆن دۆلار کەمیکردووە و گەیشتووەتە ٨٩ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دۆلار.
لە لیستەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە هەر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە کۆتا هەفتەی رابردوودا، سەرمایەدار و دامەزرێنەری گرووپی کۆمپانیای هیندی ریلیناس بۆ وزە، موکیس ئەمبابی بە دوو ملیار و ٥٦٠ ملیۆن دۆلار زیانی کردووە و دوای خۆشی نەوەکەی کە دامەزرێنەری کارگەی مارس-ە بۆ شیرینەمەنی و چۆکلێت، جاکلین مارس بە دوو ملیار و ٧٠ ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتوو.
بەپێی دوایین ئامار کە ئەمڕۆ بڵاوکرابوویەوە ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەسەرتاسەری جیهان گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ سێ هەزار و ٤٤ کەس، هەروەها ژمارەی تووشبوانیش گەیشتووەتە ٨٩ هەزار.
له ١٢ی كانوونی یهكهمی ٢٠١٩دا له شاری وهان سهربه ویلایهتی هوبای رۆژهەڵاتی چین جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایهوه و بهخێرایی بۆ شارهكانی دیكهی چین تهشهنهی كرد، زۆربهی وڵاتانیش هاووڵاتییەکانیان له چین گواستهوه و رێكخراوی تهندروستی جیهانیش دۆخی لهناكاوی راگهیاند.