خاوی برێنت به ١١٢ دۆلار و ٠٦ سهنت مامهڵهی پێوه دهكرێت
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١١٢ دۆلار و ٠٦ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ١١٥ دۆلار و ٦٩ سەنت و رۆژەکەی بە ١١١ دۆلار و ٩٣ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:١٩وە، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی لهسهدا ٠،١١ بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە ١١٢ دۆلار و ٠٦ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ١١٠ دۆلار و ٠٦ سەنت فرۆشرا.
سووککردنی رێوشوێنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چین بەشێوەی قۆناغبەند، کاریگەری هەیە لەسەر نرخی نەوت.
لای خۆیشیهوه بهپێی پێشبینییەکانی ئینیستیتیوتی نهوتی ئهمریكا، ههفتهی رابردوو بەرهەمی ستۆكهكانی نهوتی خاوی بازرگانیی ئهو وڵاته به بهراورد به ههفتهی پێشووتر، نزیکەی دوو ملیۆن و ٤٤٥ ههزار بهرمیل کەمی كردووه، لە کاتێکدا چاوهڕوانییهكانی بازاڕ به جۆرێك بوون كه لە ستۆکەکان نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٣٣ هەزار بەرمیل نەوت زیاد بکات، ئەمەیش کاریگەری کردە سەر نرخی نەوت.
لە لایەکی دیکەیشەوە نیگەرانییەکان لە دابینکردنی نەوت بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکرایناوە، نزمبوونەوەی نرخی نەوت سنووردار دەکات، هەروەها نەگەیشتنە رێککەوتنی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی پاکێجی سزای نوێ بۆسەر رووسیا کە هاوردەکردنی نەوتی رووسیا قەدەغە دەکات، بەردەوامە و بە تایبەت هەنگاریا کە دژی ئەم پاکێجە دەوەستێتەوە.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١١٣ دۆلار و ٢٢ سەنت بۆ ١١٤ دۆلار و ٣١ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ١١١ دۆلار و ٤٧ سەنت بۆ ١١٠ دۆلار و ٨١ سەنت بمێنێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن