Japan
تۆکیۆ - AA
ئینیۆس هۆڵدین کە یەکێکە لە گەورەترین دابینکارانی نەوتی ژاپۆن، راگرتنی هاوردەکردنی نەوتی لە رووسیاوە راگەیاند.
سەرۆکی ئینیۆس، ساتیۆ کاتیشی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا باسی لەوە کرد کە کۆمپانیاکەی هاوردەکردنی نەوتی لە رووسیاوە کۆتایی پێهێناوە.
ساتیۆ ئاماژەی بەوە کرد کە دوایین گواستنەوەی لە مانگی نیساندا ناردووە و، لە دوای ئەوە هیچ گواستنەوەیەک ئەنجام نادات.
هەروەها ساتیۆ باسی لەوە کرد کە ئینیۆس تێکڕا کەمتر لە سەدا پێنجی هاوردەکردنی نەوتی رووسی پێکهێناوە و، کۆمپانیاکە بە دوای وڵاتی جێگرەوەدا دەگەڕێت بە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیشەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ئیدیمیتسو کۆسان کە ئەویش یەکێکە لە گەورەترین دابینکارانی نەوتی ژاپۆن، ئاماژەی بەوە کرد کە پلانیان هەیە هاوردەکردنی نەوت لە رووسیاوە رابگرن.
حکوومەتی تۆکیۆ، رایگەیاندبوو کە لە ژێر رۆشنایی هاریکاری لەگەڵ وڵاتانی G7 ئامادەکای دەکات بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوتی رووسیا.
لەو چوارچێوەیەشدا کۆمپانیاکانی ژاپۆن ئامادەکاریيان کردووە قۆناغ بە قۆناغ کۆتایی بە هاوردەی نەوتی رووسیا بهێنن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن