خاوی برێنت به ١١٠ دۆلار و ١٣ سهنت مامهڵهی پێوه دهكرێت
- هاوکات یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ١٠٧ دۆلار و ٦٧ سەنت فرۆشرا.
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١١٠ دۆلار و ١٣ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ١١٤ دۆلار و ١٥ سەنت و رۆژەکەی بە ١٠٩ دۆلار و ١١ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٨:٤٦وە، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی لهسهدا ٠،٩٢ بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە ١١٠ دۆلار و ١٣ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ١٠٧ دۆلار و ٦٧ سەنت فرۆشرا.
ئینیستیتیوتی نهوتی ئهمریكا رایگەیاند کە ههفتهی رابردوو، بەرهەمی ستۆكهكانی نهوتی خاو لەو وڵاتە، سێ ملیۆن و ٤٠٠ ههزار بهرمیل کەمی كردووه (لەسەدا ٠،٨) و بووەتە ٤٢٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل لە کاتێکدا، چاوهڕوانییهكانی بازاڕ به جۆرێك بوون كه لە ستۆکەکان نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوت زیاد بکەن.
لە هەشتەمین هەفتەی راگەیاندنی کەرەنتینە لە شانگهای کە گەورەترین شاری چینە بەهۆی تەشەنەسەندنی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و چینیش یەکێکە لە بەکاربەرە هەرە گەورەکانی نەوت لە جیهان، چالاکییەکانی کۆمپانیاکانی هاوردەکردن، تەلارسازیی و بازرگانیی بەشێوەی داخراو بەهۆی پەتاکەوە ئەنجام دەدرێن.
لەلایەکی دیکەوە یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە وابەستەیی بە گازی سروشتی و نەوتی رووسیا پلانیان بۆ ئەوە داناوە بە بەهای ٣٠٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی وزەدا بکەن.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١١١ دۆلار و ١٤ سەنت بۆ ١١٢ دۆلار و ١٠ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ١٠٩ دۆلار و ١٠ سەنت بۆ ١٠٨ دۆلار و ٢٠ سەنت بمێنێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن