Murat Temizer
20 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2022
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ١١١ دۆلار و ٤٣ سەنت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ١١٢ دۆلار و ٣١ سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ١١١ دۆلار و ٣٧ سەنت، تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٣١ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٠٥ هەڵکشانیان بەخۆوەبینی و نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە ١١١ دۆلار و ٤٣ سەنت.
لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ١٠٨ دۆلار و ٩٨ سەنت فرۆشرایە کڕیاران.
کەمکردنەوەی هەنگاو بە هەنگاوی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی کۆرۆنا لە چین، کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان دروست کردوە.
دابەزینی بەرچاوی رێژەی سوو لە چین، تا رادەیەک نیگەرانییە ئابوورییەکانی کەم کردوەتەوە. ئەمەش رێگرە لە دابەزینی نرخی نەوت.