Ebru Şengül Cevrioğlu
24 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2022
ئەنقەرە - AA
لە مامەڵە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١٠٩ دۆلار و ٣٦ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ١١١ دۆلار و ٥٩ سەنت و رۆژەکەی بە ١١٠ دۆلار و ٧٨ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٤٥وە، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی لهسهدا ١،٣ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ١٠٩ دۆلار و ٣٦ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ١٠٨ دۆلار و ٨٧ سەنت فرۆشرا.
کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، نزیکبوونەوە لە وەرزی گەشتیاری لە ئەمریکا، لێدوانەکان لەبارەی چاوەڕوانییەکان لە داکشانی ئابووریی جیهانیی و سنووردارکردنەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە چین، کاریگەری هەبووە لەسەر دابەزینی نرخی نەوت.
سەرۆکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیی، کریستالینا جۆرجێڤا لە میانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی لە داڤۆس ئاماژەی بەوە دا، ئەمساڵ بۆ ئابووری جیهان ساڵێکی سەخت دەبێت.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١١٠ دۆلار و ٠٢ سەنت بۆ ١١٠ دۆلار و ٤٨ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ١٠٩ دۆلار و ٢٤ سەنت بۆ ١٠٨ دۆلار و ٩٢ سەنت بمێنێتەوە.