Firdevs Yüksel
25 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2022
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ١١١ دۆلار و ٣٠ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت، بەرزبووەوە بۆ ١١١ دۆلار و ٩١ سەنت و رۆژەکەی بە ١١٠ دۆلار و ٦٩ سەنت تەواو کرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٠٦وە، بە بەراورد بە نرخی داخستنی لە دوێنێدا، بەڕێژەی لهسهدا ٠،٥٥ بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە ١١١ دۆلار و ٣٠ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە ١١٠ دۆلار و ٥٣ سەنت فرۆشرا.
نیگەرانییەکان لە کەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان و داواکاری بەهێز لەسەر نەوت لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی گەشتیاریی لە ئەمریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە، کاریگەری هەبووە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
دوێنێ وەزیری نوێی دەرەوەی فەڕەنسا، کاترینا کۆڵۆنا رایگەیاند کە گەشبینن لەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر نەوتی رووسیادا بگەنە رێککەوتن.
ئینیستیتیوتی نهوتی ئهمریكا، رایگەیاند ههفتهی رابردوو بەرهەمی ستۆكهكانی نهوتی خاوی بازرگانیی ئهو وڵاته ٥٦٧ ههزار بهرمیل کەمی کردووە لە کاتێکدا چاوهڕوانییهكانی بازاڕ به جۆرێك بوون كه لە ستۆکەکان نزیکەی ٦٩٠ هەزار بەرمیل نەوت کەم بکەن.
ئەمڕۆ فەرمانگەی زانیارییەکانی نەوتی ئەمریکا، داتا فەرمییەکان لە بارەی ستۆکەکانی نەوتەوە بڵاو دەکاتەوە.
باس لەوەیش دەکرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ١١٢ دۆلار و ٢٧ سەنت بۆ ١١٣ دۆلار و ٤٢ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ١١١ دۆلار و ١٢ سەنت بۆ ١٠٩ دۆلار و ٩٧ سەنت بمێنێتەوە.