Murat Birinci
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌مڕۆ دوای ئەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە لیرەی تورکی به بەرزبوونەوە ده‌ستیپێكرد، نرخی یەک دۆلار به ٧،٨٥ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
دوێنێ نرخی دۆلار نزمترینی گەیشتە ٧،٧٤ لیره و بەرزترینیشی گەیشتە ٧،٨٠ و نرخەکەی بە بەراورد بە داخستنی بازاڕ لە رۆژی پێشتردا بە به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هاكه‌ی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٥ به ٧،٧٩ مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
ئەمڕۆ دوای ئه‌وه‌ی به‌های دۆلار بەرامبەر بە لیره بە بەرزبوونەوە ده‌ستیپێكرد له كاتژمێر ١٠:٣٠هوه به به‌راورد به كاتی داخستن لە رۆژی پێشووتردا به نزیكه‌ی له سەروو سه‌دا ٠،٧ واتا به ٧،٨٥ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
له هه‌مان كاتدا بەهای یورۆ بەرامبەر لیرەی تورکی به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٨ بەرزبوونەوە به خۆیه‌وه بینی و به ٩،٢٢ لیرە دەفرۆشرێت، نرخی پاوەندی بەریتانیش بەرامبەر لیرەی تورکی بە رێژه‌ی له‌سه‌دا یەک بەرزبووەوە و به ١٠،١٣ لیرە فرۆشرا.