Murat Aslan
18 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئەوەی ئەم ھەفتەیە، بەھای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی بە بەرزبوونەوە دەستی پێ کرد، بەھای یەک دۆلار بەرامبەربە ٩،٢٧ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی ھەینی، بەھای دۆلار بەرامبەربە لیرەی تورکی بۆ شەش رۆژ لەسەر یەک رووی لە بەرزبوونەوە بوو، ھەمان رۆژ نرخەکەی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە رۆژی پێشتردا سەدا ٠،٧٦ بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە ٩،٢٥٧٤ لیرە تەواو کرد.
ئەمڕۆ دوای ئەوەی بەھای دۆلار بەرامبەربە لیرەی تورکی سەرلەنوێ بە بەرزبوونەوە دەستی پێ کرد لە کاتژمێر ٠٩:٥٠ەوە بە بەراورد بە کاتی داخستن بەڕێژەی سەدا ٠،١ بەرزبووەوە و یەک دۆلار بەرامبەربە ٩،٢٦٦٠ لیرە مامەڵەی پێوە کرا.
لە هەمان کاتدا بەھای یورۆ بەڕێژەی سەدا ٠،٢٨ دابەزینی بەخۆوە بینی و یەک یورۆ بەرامبەر ١٠،٧٢٥٠ لیرە بوو، پاوەندیش سەدا ٠،٢٣ بەھاکەی دابەزی و بە ١٢،٧٢٢٠ لیرە فرۆشرا.