Murat Aslan
05 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
جارێکی دیکە بەھای دۆلار بەرامبەر بە لیرەی تورکی بەرزبووەوە و لە ئێستادا بەھای یەک دۆلاری ئەمریکی نزیکەی ٩،٧٣ لیرەی تورکییە.
دوێنێ نزمترین بەھای دۆلار ٩،٦٤ و بەرزترین بەھاش ٩،٧٦٨ بوو، لە کۆتاییدا رۆژەکەی بە ٩،٧ لیرە تەواو کرد.
کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی ئەمڕۆ بەھای دۆلار بە رێژەی سەدا ٠،٣ بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و گەیشتە ٩،٧٢٩ لیرە.
لە ھەمان کاتدا بەھای یۆرۆ بە رێژەی ٠،٣٠ ھەڵکشانی بەخۆوەبینی و گەیشتە ١١،٢٥ لیرە، ھەروەھا بەھای پاوەندی ستەرلینی بە رێژەی ٠،٢٥ زیادی کرد و گەیشتە ١٣،١٣٩ لیرە.