Murat Aslan
21 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
ئەمڕۆ دوای ئەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی بە بەرزبوونەوە دەستی پێ کرد، بەهای یەک دۆلار بەرامبەر ٨،٧٥ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەیینی بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی بەرزترین ئاستی تۆمارکرد کە ٨،٧٥٢٠ لیرە بوو، ئەمڕۆ دوو شەممە بەهاکەی سەدا ٠،٣ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و رۆژەکەی بە ٨،٧٤١٨ تەواوکرد.
دوای ئەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی تورکی بە بەرزبوونەوە دەستی پێ کرد، لە کاتژمێر ١٠:٤٠ەوە بەهای یەک دۆلار بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ سەدا ٠،١ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و بەرامبەر ٨،٧٥١٤ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هه‌ر له‌و كاته‌دا به‌های یورۆ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٢ بەرزبوونەوە به‌خۆیه‌وه بینی و یەک یورۆ بەرامبەربه ١٠،٣٩٧٠ لیرە بوو و به‌های پاوه‌ندیش به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤ بەرزبووەوە و به ١٢،١٠٠٥ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.