Ruslan Rehimov
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2020
باکو- AA
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە سوپاکەیان بەردەوامە لەو ئۆپەراسیۆنەی کە چەند رۆژێکە بۆ رزگارکردنی خاکە داگیرکراوەکانی دەستیپێکردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە تۆپهاوێژەکانی ئازەربایجان پێنج خاڵی چاودێری، تانکێک و سێ تۆپهاوێژی سوپای ئەرمینیا-یان تێکشکاندووە .
وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکی دیکەدا ئەوەی خستبووەڕوو کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئەرمینیا شارەکانی تەرتەر، بەردە، ئاغدام، ئاغجابەدی، فوزولی و جەبرائیل-ی بۆردومان کردووە، سوپای ئازەربایجان-یش بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە.