Bahattin Gönültaş,Muhammet Ali Kemal
19 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2019
به‌رلین- AA
بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا رێژه‌ی سوودی به جێگیری هێشته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (Fed)ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، رێژه‌ی سوود به جێگیری هێڵراوه‌ته‌وه و له نێوان له‌سه‌دا ٢،٢٥-٢،٥٠ ده‌بێت.
تیشكخراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه بڕیاری نه‌گۆڕینی رێژه‌ی سوود به ٩ ده‌نگ به‌رامبه‌ر به ده‌نگێك دراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكادا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه هه‌ڵاوسان به لاوازیی به‌رده‌وامیی هه‌یه و ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌یه كه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ك له سووده‌كاندا رووده‌دات.
جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه پێشبینی گه‌شه‌كردنی ئابووریی ئه‌مریكا له دوور مه‌ودادا له ئاستی ١،٩ له‌سه‌ددایه.
بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه زانیارییه نوێیه‌كان له نزیكه‌وه چاودێریی ده‌كرێن.