عێراق, هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ٢٠٢١

کۆمیسیۆن کردنەوەی دوو ھەزار و ٩٠٠ وێستگەی بۆ دەنگدانی تایبەت رایگەیاند

- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق: "دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت لە ھەشتی تشرینی یەکەمی داھاتوو، دەتوانن لە دوو ھەزار و ٩٠٠ وێستگەی دەنگدان لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە، دەنگی خۆیان بدەن".

Zana Natık Kerem  | 28.09.2021 - نوێکردنەوە : 28.09.2021
کۆمیسیۆن کردنەوەی دوو ھەزار و ٩٠٠ وێستگەی بۆ دەنگدانی تایبەت رایگەیاند

Arbil

ھەولێر ــ AA

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق راگەیاند کە دوو ھەزار و ٩٠٠ وێستگەی بۆ دەنگدانی تایبەت کردووەتەوە.

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، جومانە غەلای لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکردووە کە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە ھەشتی تشرینی یەکەمی داھاتوودا بەڕێوەدەچێت کە تیایدا کارمەندانی ئەمنی، ئاوارەکان و زیندانیان دەنگ دەدەن.

جومانە غەلای گوتی: "کۆمیسیۆن، دوو ھەزار و ٥٨٤ وێستگەی دەنگدانی تایبەت بە کارمەندانی ھێزە ئەمنییەکان کردووەتەوە کە ژمارەیان زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەرە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھەروەھا کۆمیسیۆن، ٣٠٩ وێستگەی دەنگدانی تایبەت بە ئاوارەکان و حەوت وێستگەی دیکەیشی بۆ بەندکراوانی ناو گرتووخانەکاندا، کردووەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın