عێراق

نێچیرڤان بارزانی و جێمس جێفری لە کۆبوونەوەدان

- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، جێمس جێفری لە کۆبوونەوەدان.

Heman Hussein Yaseen  | 22.09.2020 - نوێکردنەوە : 22.09.2020
نێچیرڤان بارزانی و جێمس جێفری لە کۆبوونەوەدان

Arbil

هەولێر - AA

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش و نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، جێمس جێفری لە کۆبوونەوەدان.

دوێنێ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، جێمس جێفری ئێوارەی رۆژی یەکشەممە گەیشتووەتە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان و لە میانی سەردانەکەشیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی راگەیەندراوێکی لەبارەی سەردانەکەی جێمس جێفری بڵاوکردەوە کە تیایدا ھاتووە "جێمس جێفری ئێوارەی رۆژی یەکشەممە گەیشتە شاری ھەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستانی عێراق، لەوانەش سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە".

ئاماژە بەوەشدرابوو کە جێفری تاوتوێی ھەماھەنگی بەردەوام بۆ دڵنیابوونەوە لە لەناوبردنی یەکجارەکی داعش لە عێراق و سووریا و ھەوڵی بەردەوامی دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەستی داعش دەکات.

ھەربەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جێمس جێفری لە سەرجەم کۆبوونەوەکانیدا جەخت لە پشتیوانی بەردەوام بۆ ھێزەکانی ئەمنی عێراق، لەنێویشیاندا ھێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژبە داعش دەکاتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها ئەوەش خرابووەڕوو کە جێمس جێفری جەخت لەسەر پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ عێراقێکی بەھێز و خاوەن سەروەری دەکاتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن