جيهان, قودس هێڵی سووری موسڵمانان

لە ئاکامی پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە شەش فەڵەستینی دیکە شەهیدبوون

- تا ئێستا ١٠٩ فەڵەستینی شەهیدبوون کە ٢٨ منداڵیان لەنێودابووە.

Mehmet Nuri Uçar  | 14.05.2021 - نوێکردنەوە : 14.05.2021
لە ئاکامی پەلامارەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە شەش فەڵەستینی دیکە شەهیدبوون

Gazze

غەززە- AA

شەش کەسی دیکە لە کەرتی غەززە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل شەهیدبوون و ژمارەی شەهیدەکان بۆ ١٠٩ کەس بەرزبووەوە.

سوپای ئیسرائیل تەنانەت لە جەژنیشدا بەردەوامە لە بۆردومان کردنی کەرتی غەززە.

بەگوڕەی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، شەش فەڵەستینی دیکە لە پەلامارەکاندا شەهیدبوون.

بەمەش لە ١٠ی ئایارەوە تا ئێستا ١٠٩ فەڵەستینی شەهیدبوون کە ٢٨ منداڵیان لەنێودابووە، ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ٦٢١ کەس بەرزبووەتەوە.

سوپای ئیسرائیل، دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی بۆسەر کەرتی غەززە راگەیاند و ئەوەی ئاشکرا کرد کە سەربازەکانیان چوونەتە ناو غەززە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın