قودس هێڵی سووری موسڵمانان

دەرکەوت کە گوتەبێژەکەی ناتانیاهو زانیاری ناڕاستی لەبارەی کەرتی غەززە بڵاوکردووەتەوە
-ئەو دیمەنەی ئۆفیر گێندلمان بڵاویکردەوە کە گوایە حەماس لە ناوچەی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیانەوە لە کەرتی غەززە مووشەک ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکات، دەرکەوت ساڵانێک پێش ئێستا لە سووریا تۆمارکراوە.

دەسەڵاتی فەڵەستین رەخنە لە بێدەنگی ئەمریکا دەگرێت
دەسەڵاتی فەڵەستین، بێدەنگی ئەمریکا، وەک رێگاخۆشکەری کۆمەڵکوژییەکانی کەرتی غەززە، قودس و کەناری رۆژئاوا، ناودەبات.

مەسعود بارزانی پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی فەڵەستین دەکات
- سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پەیامێکی ئاراستەی سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس کرد.

"بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانەوە لە کەرتی غەززە زیاتر لە ٢٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون رووخاون"
- نەتەوە یەکگرتووەکان: "زیاتر لە ٢٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون رووخاون یان زیانی زۆریان بەرکەوتووە. ٣١ دامەزراوەی پەروەردەیی کە پێکهاتوون لە خوێندنگە، ناوەندی خوێندنی پیشەیی و پەیمانگا بەهۆی هێرشەکانەوە کاریگەری نەرێنییان لەسەر دروست بووە"

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا "برینداربوونی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو نیشانی دەدات کە ئیسرائیل ھێزی لە رادەبەدەر بەکاردەھێنێت"
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد کە بەرزبوونەوەی زیانە گیانییەکان، زیانگەیشتن بە خوێندنگەکان لە کەرتی غەززە و برینداربوونی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو کە لە ناوچەکەدا کار دەکەن، نیشانی دەدات کە ئیسرائیل هێزی لە رادەبەدەر بەکاردەهێنێت.