وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "برینداربوونی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو نیشانی دەدات کە ئیسرائیل ھێزی لە رادەبەدەر بەکاردەھێنێت"
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد کە بەرزبوونەوەی زیانە گیانییەکان، زیانگەیشتن بە خوێندنگەکان لە کەرتی غەززە و برینداربوونی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو کە لە ناوچەکەدا کار دەکەن، نیشانی دەدات کە ئیسرائیل هێزی لە رادەبەدەر بەکاردەهێنێت.

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئاماژەی بەوە کرد کە بەرزبوونەوەی زیانە گیانییەکان، زیانگەیشتن بە خوێندنگەکان لە کەرتی غەززە و برینداربوونی تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو کە لە ناوچەکەدا کار دەکەن، نیشانی دەدات کە ئیسرائیل هێزی لە رادەبەدەر بەکاردەهێنێت.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند ''خێرا بەرزبوونەوەی زیانی گیانیی مەدەنی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا لە کەرتی غەززە، زیان گەیاندن بە خوێندنگەکانی سەربە ئاژانسی هاوکاری و کاری گشتیی پەنابەرانی فەڵەستینی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNRWA) و برینداربوونی کامێرەمان و فۆتۆگرافەری ئاژانسی ئانادۆڵو کە لە ناوچەکەدا کار دەکەن، بەرووی نیشانی دەدەن کە ئیسرائیل هێزی لە رادەبەدەر دژ بە هەموو چینەکان بەبێ جیاوازی بەکاردەهێنێت''.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بە نیگەرانییەوە هەواڵی دەستپێکی بۆردومانی کەرتی غەززەیان بیستووە لەلایەن تۆپهاوێژ و تانکەکانی ئیسرائیلەوە و، هاتووە؛ ''داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بەخێرایی هەڵوێست وەربگرێت بۆ دەستبەجێ راگرتنی ئەو هێرشانە کە بووەتە هۆی زیاتر بەرزبوونەوەی زیانی گیانیی مەدەنی. داوای لێخۆشبوونی لە خوا بۆ ئەو فەڵەستینیانە دەکەین کە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستداوە، شیفای بەپەلەی بۆ برینداران و تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو دەخوازین کە لەو هێرشانەدا برینداربوون''.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە تورکیا بە شێوەیەکی بەهێز بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی کردنی گەلی فەڵەستین لەو دۆزە رەوایەدا.
دوێنێ لە ئاکامی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو کامێرەمانی ئاژانسی ئانادۆڵو، محەمەد ئەلعەلول و فۆتۆگرافەری ئاژانسەکە، موستەفا حەسونا و شۆفێرەکەیان برینداربوون و، بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن