ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣٤ ھەزار و ٣٨٨ کەس
Palestinian Territory
ئیستانبوڵ ــ AA
ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ٢٠٤ ڕۆژە سوپای ئیسرائیل هێرشی دەکاتە سەر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٣٢ کەس زیادیکردووە و، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤ ھەزار و ٣٨٨ کەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانییانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە خستەڕوو کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا هێرش دەکاتە سەری.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٢ فەڵەستینی دیکە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون و ٦٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤ ھەزار و ٣٨٨ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٧ ھەزار و ٢٩٣ کەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ئاماژەی بەوەیش کرد کە هێشتا بەشێک لەوانەی لەهێرشەکاندا کوژراون لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان یان لە کەناری ڕێگاوبانەکاندان و، بەهۆی ڕێگرییەکانی ئیسرائیلەوە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن