حەماس لە وەڵامى هێرشەكانى ئيسرائيل بۆ سەر غەززە ١٣٠ مووشەكی ئاراستەى تەلئەبيب كرد
لەدوای ھێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و به ئامانج گرتنی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون، بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، ١٣٠ مووشەکیان ئاراستەی تەلئەبیب کردووە.
Quds
قودس - AA
لەدوای ھێرشی ئاسمانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و به ئامانج گرتنی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون، بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، ١٣٠ مووشەکیان ئاراستەی تەلئەبیب کردووە.
خزمەتگوزاری ھاوکاریی خێرای ئیسرائیل، ئەستێرەی سووری داود، رایگەیاند بەھۆی ئەو مووشەکانەی کە کەوتووەتە سەر ناوچەی ھۆلۆن لە باشووری تەلئەبیب سێ کەس برینداربوون. ھاوکات، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوچەی ئاشدۆد لە باشووری ئیسرائیلەوە بۆ حەیفا لە باکوور و لە چەندین ناوچەى ديكەدا لێدراوه.
ئیسرائیل لە دوایین ھێرشی ئاسمانيدا، رۆژئاوای کەرتی غەززەی کردە ئامانج و ھیچ زانیارییەک لەسەر بوونی کوژراو و بریندار لە ئەنجامى ھێرشەکەدا، بڵاونهكراوهتهوه.
ھاوکات بزووتنەوەی حەماس، رایگەیاند، ١٣٠ مووشەکیان ئاراستەی تەلئەبیب کردووە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن